دیجیتاڵ میدیای سپێده
بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی، وەفدێکی باڵای یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعی کە پێکھاتبوون لە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و چەند سەرکردەیەک لە ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە.
ئەم کۆبونەوەیان لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقیە، کە رۆژی شەمەی ئەم هەفتەیەش موقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و سونەکان کۆبونەوه ، هەر دوای کۆبونەوەکە سەدر بە حیبری سور دووبارە نوسیبووی، نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوای، حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی.
یەکێتی دوای هەڵبژاردنەکانی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی عێراقی خۆی نزیکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی کردووە، لەبەرامبەردا پارتی رێکەوتی لەگەڵ سەدر و سونەکان کردووە، هەردوو لاش (پارتی و یەکێتی) بەجیا کاندیدی خۆیان هەیە بۆ سەرۆکایهتی کۆماری عێراق، و ڕکابەرایهتیهکی توندیش دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
دوای کۆبونەوەکەی ئەمرۆی هاوسەرۆکی یەکێتی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعی، هیچ هەڵوێستێکی نوێیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی ڕانەگەیاندوە.