SNN سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دووبارە گەیشتووەتەوە بەغدای پایتەخت و دواتر چووەتە نەجەف. سەرچاوەکە ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، مەسبەت لە سەردانی ئەمجارەی قائانی بۆ دووبارە کۆبوونەوەیە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەمگی شیعی لە عێراق، کە رێگە چارەی نوێیان بۆ دەدۆزێتەوە بۆ جوڵەی سیاسی داهاتوویان. ئەم قسەردانەی قائانی لەکاتێکدایە کە حەسەن دانائی، بەرپرسی مەلەفی عێراق لە ئێران، پێش چەند کاتژمێرێک چووە بەغدا و لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بەهەمانشێوە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەدا کردووە. سەرچاوەکە لە کۆتایدا ئەوەشی روونکردەوە، کە سەردانەکەی قائانی و حەسەن دانائی بۆ بەغدا […]
The post ئیسماعیل قائانی جارێکی تر گەیشتەوە عێراق و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات appeared first on SNN.