SNN بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و دابارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر دابەزن. لە بڵاوکراوەیەکدا سادق عەتییە، کەشناسی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد دەگاتە عێراق و کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشبینی دەکرێت لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن، بەشێوەیەک لە سلێمانی دەگاتە 3 پلە ژێر سفر و لە بەغدا و موسڵیش دەگاتە 1 […]
The post کەشناسی “شەپۆلێکی بەفربارین بەڕێوەیەو پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەگاتە ژێر سفر” appeared first on SNN.