دیجیتال میدیای سپێده
دادگایەکی ویلایه‌تی كارناتاكا باشووری رۆژئاوای هیندستان ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن قوتابییه مسوڵمانه‌كانه‌وه.
دادگای باڵای كارناتاكا بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له قوتابخانه‌كانی ویلایه‌ته‌كه بڵاو كرده‌وه.
دادگا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه باڵاپۆشی "بنه‌مایه‌كی بنەڕەتی" نییه له ئیسلامدا.
ئیداره‌ی ویلایەتی كارناتاكا به پاساوی "پاراستنی ئاسایش و ئارامی گشتی" كۆبوونه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه به‌نگارولو له ١٥-١٩ی ئادار قه‌ده‌غه كردووه.
قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و ویلایه‌ته ماوه‌یه‌كی زۆره جێبه‌جێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له قوتابییانی مسوڵمان له ئەکی كانوونی دووه‌م به باڵاپۆشییەوە ده‌چوونه پۆل له په‌یمانگای ئودوپی كچان و دواتریش له قوتابخانه‌كانی دیكه ئه‌م كاره ئه‌نجام درا، قوتابییانی هیندۆس وه‌ك كاردانه‌وه‌یەک به شاڵه‌وه چوونه قوتابخانه.
ئه‌مه‌یش مشتومڕی زۆری لێ كه‌وته‌وه و دادگاش بڕیاری دا تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته قوتابییان بۆیان نییه به باڵاپۆشی بچنه ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
دانیشتووانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه و نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٤ی دانیشتوانیشی مسوڵمانه.