سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/3/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ڤيلله‌ ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و خاتوو ئان مێسكانه‌ن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌ عيراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، ئاماده‌يى و ڕۆڵ و چالاكيى […]