دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆنترۆڵی تەواوەتی خاکی ناوچەی خێرسۆن باشووری ئۆکرانیایان کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە لێدوانێکیدا لە مۆسکۆ-ی پایتەختی وڵاتەکەی، زانیاری سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە سوپای رووسیا و بەناو ئیدارەی جوداخوازانی دۆنباس، بەردەوامن لە پێشڕەوی و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ئۆکرانیا و رایگەیاند 'هەموو خاکی ناوچەی خێرسۆن لەلایەن سوپای رووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە'.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، هەروەها زانیاری دا لە بارەی ئەو چەکانەی لە ئۆکرانیا خاپوور کراون و رایگەیاند '١٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەزار و شەش تانک و زرێپۆشی جۆراوجۆر، ١٢٧ راجیمە، ٤٧١ تۆپهاوێژ و هاوەن، هەزار و ٥٤ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سوپای ئۆکراینا تێکشکێندراون'.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچەی نيجنيگۆرسك ناوەندێکی سەربازانی بەکرێگیراوی بیانییدا کۆنترۆڵ کراوە.