ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەوە دوو بڕیاریدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN – عەلی حەمە سەعید ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومه‌تى هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى شوبات، بڕیاریدا لە دوو پلانی كورت خایەن و درێژخایەندا نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە جێبەجێبكات. بەگوێرەی نووسراوێك كە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆكى دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومه‌تى هه‌رێمى لەسەرە و وێنەیەكی لای SNNه‌، “دوای وردبینیكردنه‌ بەرایییەكان لەبەر رۆشنایی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە رەزامەندیدرا بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی چەند پلانێك”. له‌ به‌شێكى ترى نووسراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشكراوە، “لە پلانی كورتخایەندا ئامادەكردنی دەرخستەی نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و ئامادەكردنی دەرخستە و دیزاینی پرۆژەی دروستكردنی هۆڵێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی بۆنەكان لە نزیك مۆنۆمێنت له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرین”. لە نووسراوەكەی […]

The post ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەوە دوو بڕیاریدا appeared first on SNN.