SNN وتەبێژی حکومەتی هەرێم رايگەياند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيران کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکی تايبەت بە هەڵەبجە و چەند پرسێکی ديکە تاوتوێدەکات. جوتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەپێی راگەيەندراوەکە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تايبەت دەبێت بە: خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە. هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکرێن.
The post ئەنجومەنی وەزيران لەسەر گرفتەکانی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.