عومەر گوڵپی: حكومەت لە دۆخی‌ دارایی‌ باشدا نەتوانێت خزمەتی‌ كەس‌و كاری‌ شەهیدان‌و جینۆسایدی‌ هەڵەبجە بكات، كەی‌ دەتوانێت؟

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ڤیان حەسەن ئەندامێكی پەرلەمانی‌ كورستان دەڵێت، كێ لە خەمی ئازاری‌ كەس‌و كاری‌ شەهیدانی‌ هەڵەبجەو بریندارانی‌ چەكی‌ كیمیاییدایە. عومەر گوڵپی‌، ئەندامی پەرلەمانی‌ كورستان ڕایگەیاند، پاش (٣٤) ساڵ لە كیمیاییبارانی‌ هەڵەبجە، لە كۆی‌ نزیكەی‌ (٩٧٠) برینداری‌ چەكی‌ كۆكوژی‌ كیمیایی، نزیكەی‌ (٢٥٠) برینداریان پێویستیان بە چارەسەری‌ خێرایەو هێندێكیان ژیانیان لەنێوان مان‌و مردندایە، لەماوەی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا تەنها (پێنج) بریندار نێردراون بۆ وڵاتی‌ ئێران بۆ چارەسەر، ئەوەش بۆ یەكجار، بۆ دووبارە بینینەوەی‌ پزیشك و چارەسەر ئەبێت خۆیان خەم لە خۆیان بخۆن. ڕاشیگەیاند، پاش (٣٤) ساڵ لە كیمیاییبارانی‌ هەڵەبجەو هەورامان‌و شارەزوور، تا ئێستا (٢٥٤) هاووڵاتی‌ ماون زەوی‌ وەربگرن وەك ماف‌و شایستەیەكی‌ خۆیان، هێندێك لەوانەی‌ پێشتر […]

The post عومەر گوڵپی: حكومەت لە دۆخی‌ دارایی‌ باشدا نەتوانێت خزمەتی‌ كەس‌و كاری‌ شەهیدان‌و جینۆسایدی‌ هەڵەبجە بكات، كەی‌ دەتوانێت؟ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.