بانكى ڕه‌شید 25 ملیۆن پێشینه‌ ده‌داته‌ مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بانكى ڕه‌شید له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێیدا بڕیاریدا پێشینه‌یه‌ك به‌ بڕى 25 ملیۆن دینار بداته‌ مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئازار، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بانكى ڕه‌شید ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “بڕیارماندا به‌ پێدانى پێشینه‌یه‌ك به‌ بڕى 25 ملیۆن دینارى عێراقى به‌ مووچه‌خۆرانى حكومه‌ت و خانه‌نشینان، به‌تایبه‌تیش مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگریی”. له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌شى كه‌ له‌ بانكه‌كه‌ى ئێمه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن و خاوه‌نى ماسته‌ر كاردن ده‌توانن داواى ئه‌و پێشینه‌یه‌ بكه‌ن”. بانكى ڕه‌شید دووه‌م گه‌وره‌ترین بانكى عێراقه‌ و خاوه‌نى 162 لقه‌ و له‌ ساڵى 1989ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، به‌رده‌وام پێشینه‌ ده‌داته‌ مووچه‌خۆران و هاووڵاتییان.  

The post بانكى ڕه‌شید 25 ملیۆن پێشینه‌ ده‌داته‌ مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان appeared first on SNN.