كرملین: بیرۆكه‌ی بێلایه‌نی ئۆكراینا وه‌ك سوید، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ بژارده‌ بۆ رێككه‌وتن

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پیسکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە به‌ گه‌رمی له‌ بیرۆكه‌ی بێلایه‌نبوونی ئۆكراینا وه‌ك سوید ده‌ڕوانن، رایگه‌یاند: "له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ بژارده‌ بۆ رێككه‌وتن".

پیسكۆڤ له‌ مۆسكۆی پایته‌خت به‌ میدیاكارانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر رووسیا له‌ دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا تاوتوێی ده‌كه‌ن و گوتی: "هێشتا زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ بكه‌ین. به‌ڵام له‌ دانوستانه‌كاندا تاوتوێی سزاكانیش ده‌كرێت".

گوتەبێژەکەی کرملین تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە، به‌ گه‌رمی له‌ بیرۆكه‌ی بێلایه‌نبوون و له‌ چه‌ك داماڵینی ئۆكراینا وه‌ك سوید ده‌ڕوانن، گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ بژارده‌ بۆ رێككه‌وتن. ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ین له‌مباره‌یه‌وه‌".

له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدنیشه‌وه‌ له‌لایه‌ن رووسیا، ناوبراو گوتی: "ئه‌م بڕیارانه‌ به‌ ره‌زامه‌ندنی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ده‌رده‌چن. ئه‌م سزایانه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نایه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام نابن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".

پیسکۆڤ كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر سزاكانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر رووسیا و گوتی: "ئه‌مریكا له‌ زۆر بابه‌تدا سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر وڵاتان، ژماره‌یه‌كیان چۆكیان دانه‌داوه‌ و بڕیاره‌كانیان به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن".