قایمقامیەتی ڕانیە شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە رایگه‌یاند: هەر شۆفێرێكی تەكسی و پاس بەنزینەكەی بەتاڵ بكات و دووبارە وەریبگرێتەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا ده‌گیرێت و جاریتر ناتوانێت سودمەند بێت لەوبەنزینە٦٩٠ دیناریە.

لەمبارەیەوە لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی پاس وتەکسی لەبەنزینخانە یاخود لەدەرەوەی بەنزینخانەش چاودێریەکی ورد دەکرێن هەر تەکسی یاخود پاسێک ببینین بەنزین بەتاڵ دەکات یاخود لەڕۆژێکدا دووجار بێت بۆبەنزین وەرگرتن توندترین ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەردەکرێت دەست بەسەر سەیارەکەیدادەگیرێت و وەیەک جاریتر ناتوانێت سودمەند بێت لەوبەنزینە٦٩٠ دیناریە".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌هاتووه‌، ئەوەی کراوە وابەئاسانی بێ سەرەگرتن بەنزین وەردەگرن لەبەرخاتری ئێوەیە بۆی لەئیش نەبن بۆیەئێمەش بەمافی خۆمانی دەزانین ئەوەی ئەوکارەبکات بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکەین .