دیجیتاڵ میدیای سپێده
مامۆستایه‌كى زانكۆ له به‌شی نه‌خۆشییه‌كان و ته‌ندروستیی ده‌روونی منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئه‌سكیشه‌هیر ئۆسمان گازی له توركیا، هۆشداریدا له‌وه‌ی منداڵ به‌هۆی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌سته سه‌خته‌كانی، له‌وانه‌یه ئامێره دیجیتاڵییه‌كان به‌كار بهێنێت.
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر "دامڵا ئهیبوئۆغڵو" تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا خاوه‌نی ئه‌و میكانیزمانهن كه به ته‌واوی ناتواندرێت خه‌مباری منداڵان ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه نیشانه‌كانی خه‌مباری له منداڵاندا به شێوه‌ی جیاواز ده‌ربكه‌ون.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، پێویسته له هه‌ڵسوكه‌وتی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵان و په‌یوه‌ندی منداڵان له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان بكۆڵدرێته‌وه، نوسیوویه‌تی: "له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ باس له خه‌مباری ناكات له‌وانه‌یه زۆر دره‌نگ هه‌ستی پێ بكرێت".
هه‌ندێكجار منداڵ كه خه‌م زۆر ده‌خۆن ده‌ست ده‌ده‌نه ئامێره دیجیتاڵییه‌كانی وه‌ك مۆبایل، ئایپاد و كۆمپیوته‌ر، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر "دامڵا ئهیبوئۆغڵو" زیاتر نووسیویه‌تى، گوتی: "ده‌یانه‌وێت ئه‌و شتانه به‌كار بهێنن كه كۆنتڕۆڵی ئه‌وان له ده‌ست خۆیدایه. له‌وانه‌یه (به‌شێوه‌یه‌كی كاتی) ئه‌و ئامێرانه ببنه خه‌مڕه‌وێنی منداڵان".
ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌گه‌ر منداڵێك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر خه‌مبار بوو، هه‌ستی به‌وه كرد هاوڕێكانی قبوڵی ناكه‌ن و خه‌ڵك خۆشیان ناوێت، له‌وانه‌یه ئه‌و ئامێره دیجتاڵییانه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌سته سه‌خته‌كانی به‌كار بهێنێت. به‌ڵام ئه‌وه له‌وانه‌یه گیرۆده‌بوونی به ئامێره دیجیتاڵییه‌كان لێ بكه‌وێته‌وه".
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر "دامڵا ئهیبوئۆغڵو" ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه كه "ئه‌و منداڵانه‌ی له شاشه‌ی ئه‌و ئامێرانه دوور ناكه‌ونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی نابن، به‌مه‌یش له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه".