جۆ بايدن: پوتين تاوانبارە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند: ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا تاوانباری جەنگە بەهۆی هێرشەکانییەوە بۆ سەر ئۆکرانیا. جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا لە کۆشکی سپی رايگەياند: پێم وایە ئەو تاوانباری جەنگە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرەتا وەڵامی پرسیارێکی نەدایەوە سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەیە پوتن وەکو تاوانباری جەنگ ناوببات یاخود نا. دواتر وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی جۆ بایدن لە دڵەوە قسەی کردووە، ئاماژەی بەوەدا پڕۆسەیەکی یاسایی جیا هەیە لەسەر ئەوەی بڕیار بدرێت کە ئایا پوتن یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە یاخود نا، ئەو پڕۆسەیەش لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری لەسەر دەکرێت. ئەمە یەکەمین جارە بایدن […]

The post جۆ بايدن: پوتين تاوانبارە appeared first on SNN.