دیجیتاڵ میدیای سپێده
شیعه‌كان مه‌رجێكیان هه‌یه بۆ ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانى لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ گۆڕینى دۆخى شارى سامه‌را.
رۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه: دواكه‌وتنی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بهئهنقهسهته وپه‌یوه‌سته به‌هه‌وڵی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی نزیك له‌ئێران بۆ گۆڕینی دۆخی ئیداریی شاری سامه‌را له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌جۆرێك مۆركێكی شیعه لێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ش گره‌و له‌سه‌ر سازش وپشتیوانی لایه‌نی كوردی ده‌كه‌ن له‌به‌رانبه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان بۆ راگه‌یاندنی پارێزگای چواره‌م.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ناكرێت هۆكاری دارایی پشتگوێ بخرێت، چونكه گۆرینی هه‌ر قه‌زایه‌ك بۆ پارێزگا پێویستی به‌ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، له‌گه‌ڵ رێوشوێنی ئیداریی ویاسایی.