سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سهبارهت به سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگهیاند: "ئەو تاوانبارێکی جەنگە".
جۆ بایدن لە کۆشکی سپی لە دوای ئەو گوتارەی کە سەبارەت بە واژووکردنی بڕیارنامهی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان پێشکەشی کرد، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
بایدن لە وەڵامی پرسیاری "ئایا ئامادەیت دوای ئەو ھەموو شتەی کە بینیمان پوتین بە تاوانباری جەنگ ناوبھێنیت"؟، گوتی: "نەخێر" و ھۆڵەکەی جێھێشت.
بەڵام پاش کەمێک، سهرۆكی ئهمریكا گەرایەوە و سەبارەت بە پوتین گوتی: "ئەو تاوانبارێکی جەنگە".
لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی سەبارەت بە لێدوانەکانی بایدن گوتی: "بایدن ئەوەی گوت کە لە دڵیدا بوو، و ئەوەی لە تەلەڤیزیۆنەکاندا دەیبینن. کرداری دڕندانەی دیکتاتۆرێکی ستەمکاره لە کاتی داگیرکردنی ولاتێکی بیانی. وەزارەتی دەرەوەمان پێواژوویەکی یاسایی ھەیە کە لەسەر ئەم پرسە بەڕێوەیدەبات و کەی پێشھاتی نوێ ھەبوو پێتان رادەگەیهنین".