مانگى داهاتوو زۆرترین شه‌پۆلى خۆڵبارین روو له‌ عێراق ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN كه‌شناسێكى عێراقى پێشبینى ده‌كات مانگى داهاتوو زۆرترین رێژه‌ى خۆڵبارین روو له‌ پارێزگاكانى عێراق بكات و ده‌شڵێت: “هۆكارى سه‌ره‌كى شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بارینى بارانى پێویست”. عه‌لى موسه‌وى، كه‌شناسى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: “ماوه‌یه‌كى كورتى ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزى زستان له‌ عێراق كۆتایی بێت و وه‌رزى به‌هار ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بارانى پێویست نه‌باریووه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌و بایه‌ى كه‌ هه‌ڵده‌كات له‌بیابانه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ بیابانه‌كانى ناوچه‌ى ئه‌نباره‌وه‌ شه‌پۆلى خۆڵبارین له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵبگرێت و هه‌ڵبكات به‌سه‌ر ناوچه‌كانى ترى عێراقدا”. به‌ وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى، “نه‌بارینى بارانى پێویست له‌ وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵدا وایكردووه‌ خۆڵى بیابانه‌كان ته‌نیا توێژى سه‌ره‌وه‌یان ببێته‌قوڕ […]

The post مانگى داهاتوو زۆرترین شه‌پۆلى خۆڵبارین روو له‌ عێراق ده‌كات appeared first on SNN.