دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەدات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاتی سپێده‌

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند: دادگای فیدراڵی بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ودووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2018 ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دیاری نه‌كرێت.

ئه‌حمه‌د كنانی په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندوه‌: نه‌بوونی ته‌وافوق بۆته‌ هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌بێ بایكۆتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ویه‌كێتی تێناپه‌ڕێت.

وتیشی: ناكرێت زۆرینه‌ی شیعی دووربخرێته‌وه‌ ودانوستانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در هێشتا ئه‌نجامی نییه‌، دۆخی عێراق به‌رگه‌ی كاركردن به‌بنه‌مای ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵات ناگرێت.