عەلی حەمەسەعید-SNN لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان ئاماژەبەوە دەکات: سەرجەم ئامادەکارییەکانمان بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز بە کۆتا گەیاندووە بۆ ئەومەبەستەش رۆژی 20ی ئەم مانگە لە قەڵای کەرکوکەوە و بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەوجەژنە پیرۆز دەکەین نەتەوەکانی دیکەی کەرکوکیش بەشداردەبن لەگەڵماندا. ڕەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ئێمە لەیەکێتی نوسراوی یەکەمی پارێزگاری کەرکوکمان رەتکردەوە کە تیایدا یادەکانی بەهار و جەژنی نەورۆزی سنووردار کردبوو، پارێزگاری کەرکوک بەداوای لێبوردنەوە لە ئێمە و پەرلەمانتارانی یەکێتی نوسراوێکی دیکەی ئاڕاستەکردین کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە هەرچۆنێک ئێمە پێمان خۆشە جەژنی نەورۆز بەوشێوازە بکەینەوە. ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لەیەکێتی بەهاوکاری […]
The post بە ئاڵای کوردستان و لەسەر قەڵای کەرکوکەوە نەورۆز پیرۆزدەکرێت appeared first on SNN.