SNN ـ عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مێكه زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێدراوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاگایان له خۆیان نییه نایبیستن، ده‌شڵێت: “سكاڵاكهى دادگاى فیدراڵى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێم سه‌رناگرێت”. له چه‌ند رۆژى رابردوودا عودەی عەواد كازم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لەڕێگەی پارێزەر فەوزی كازم، داواكارییەكی وەك سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بەرزكردووه لە داواكارییەكەدا داوای هەڵوەشانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەكات. له‌و باره‌یه‌وه موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: “ده‌مێكه زه‌نگى ئاگادار كردنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێدراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه ئاگایان له خۆیان نییه و گوێیان له‌م زه‌نگه نییه”. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا […]
The post “ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ئاگایان له‌خۆیان نییه و ئه‌و زه‌نگه نابیستن كه بۆیان لێدراوه” appeared first on SNN.