كازمی ڕێكارەكان بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌:موسته‌فا كازمی لایه‌نه‌كانی ڕاسپاردووه‌ به‌ زووترین كات ڕێكاره‌كانی به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بكه‌ن

كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند : په‌یوه‌ندیمان به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقه‌وه‌ كرد و به‌دواداچوونمان بۆ ڕێكاره‌كانی به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد .

كاوه‌ شێخ عه‌لی راشیگه‌یاند : سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق موسته‌فا كازمی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راپۆرتی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ربڕیوه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و وه‌زیری پلاندانانی ڕاسپاردووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات ڕێكاره‌كان ته‌واو بكات و ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكاته‌وه‌.

جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ووتیشی : وه‌زاره‌تی پلاندانان پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ چه‌ند وورده‌ كارێكی ئاسان ماوه‌ و به‌م نزیكانه‌ ته‌واو ده‌بێت و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆدی تایبه‌تیی وه‌ك پارێزگای نۆزده‌ وه‌رگرتووه‌و نه‌خشه‌ی پارێزگاكه‌ جێگیر كراوه‌.