دیجیتاڵ میدیای سپێده
به چەکی قەناس هێرشکرایە سەر پۆلیسی خۆجێیی یەنگیجە لە ڕۆژئاوای خورماتوو و كوژرا و بریندار ههیه.
پهیامنێری سپێده له خورماتوو پێی راگهیاندین، لە ڕۆژئاوای خورماتوو بە چەکی قەناس هێرشکرایە سەر پۆلیسی خۆجێیی یەنگیجە.
وتیشی: لە ئهنجامی هێرشهكه پۆلیسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی تریش برینداربووە.
باسی لهوهشكرد:هێزە ئەمنییەکانی خوورماتووش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.