SNN كهشناسێكى عێراقى پێشبینى هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى به‌فرو و باران ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان و بارانیش له شاره‌كانى عێراق ده‌بارێت”. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئازار، سادق عه‌تیه، كه‌شناسى عێراقى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “له ئاسمانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ڕاستى عێراق هه‌ورى به‌رز ده‌بینرێت، ئه‌م هه‌ورانه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌گه‌نه ئاسمانى سلێمانى، نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و له رۆژانى داهاتوودا به‌ته‌واوه‌تى چڕده‌بنه‌وه و شه‌پۆلى به‌فر و باران روو له شاره‌كان ده‌كات به‌و هۆیه‌وه”. به وته‌ى ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه، “شه‌پۆله‌كه ته‌نیا رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و كورتخایه‌نه و كاریگه‌رییه‌كه‌ى زیاتر له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌دواى […]
The post شه‌پۆلێكى نوێى به‌فر و باران روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات appeared first on SNN.