دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، له 25?ی بودجه‌ی ساڵی 2022 بۆ سێ وه‌زاره‌تی حكومه‌ت ته‌رخان ده‌كه‌ن.
حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، له 25%ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بازرگانی بۆ دابینكردنی پێداویستییه كتوپڕهكانیان، ته‌رخان ده‌كات .
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه، كه ڕێگری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به بواری كشتوكاڵی ناوخۆیی دروست ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه ، له زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆیی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی جوتیاران و به‌خێوكه‌رانی سامانی ماسی و په‌له‌وه‌ر ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رهه‌می زیاتر و باشتر بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ دابین بكه‌ن.