بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لە مەلەکردن لە دەریاچەی دووکاندا کە ساڵانە کارەساتی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە و دەبێتەهۆی بێ ئاوبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتیش. دەقی ئاگادارییەکە: بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی نەورۆز لە هەمووان پیرۆزدەکات داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ سەیرانگەی دوکان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن .   ۱. خۆتان بەدووربگرن لە مەلە کردن لە دەریاچەی دوکاندا ساڵانە بەهۆی مەلەکردنەوە لە دەریاچەکە کارەساتی دڵتەزێنی خنکانی لێ دەکەوێتەوە بۆ گەڕان بەدوایی تەرمی خنکاو ناچار دەبین پڕۆژەکان بکوژێنینەوەو زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتی بێ ئاوی خواردنەوەبن بۆچەند ڕۆژێک .   […]

The post بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات appeared first on SNN.