SNN ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا جارێکی دیکە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییهكهی كرد و داوای لێكرد، شەڕ له ئۆكرانیا رابگرێت. لە راگەێندراوێکدا، کرملین ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نێوان پوتن و ماکرۆنی ئاشکرا کرد و تێیدا هاتووە: هەردوو سەرۆك پوتن و ماكرۆن له پهیوندییه تهلهفۆنییهكهیاندا باسیان لە دۆخی مرۆیی ئۆکرانیا کردووە و سەرۆکی رووسیا بە سەرۆك ماکرۆنی راگەیاندووە، ئۆکرانیا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە. سەرۆکی رووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و کردنەوەی دەرچە مرۆییەکان، بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل بتوانن لەڕێگەیانەوە شارەکانیان جێبهێڵن. سەرۆکی فەرەنساش نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ماریۆپۆڵەوە گەیاندووەتە سەرۆکی رووسیا و داوایکردووە، گەمارۆی سەر شارەکە هەڵبگرێت. […]
The post ماکرۆن بۆ پوتین “شەری ئۆکرانیا رابگرە” appeared first on SNN.