بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری لە مەلەکردن لە دەریاچەی دووکاندا ده‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لە مەلەکردن لە دەریاچەی دووکاندا کە ساڵانە کارەساتی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە و دەبێتەهۆی بێ ئاوبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتیش.

دەقی ئاگادارییەکە:

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی نەورۆز لە هەمووان پیرۆزدەکات داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ سەیرانگەی دوکان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن .

۱. خۆتان بەدووربگرن لە مەلە کردن لە دەریاچەی دوکاندا ساڵانە بەهۆی مەلەکردنەوە لە دەریاچەکە کارەساتی دڵتەزێنی خنکانی لێ دەکەوێتەوە بۆ گەڕان بەدوایی تەرمی خنکاو ناچار دەبین پڕۆژەکان بکوژێنینەوەو زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتی بێ ئاوی خواردنەوەبن بۆچەند ڕۆژێک .

۲. پاک و خاوێنی سەرچاوەی ئاوی دەریاچەکە بپارێزن و پاشەڕۆ و دەبەی ئاو نەکەنە دەریاچەکە ، لەبەر ئەوەی دەبێتە پیس بوونی سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و ئەو قەزاوناحیەنەی ئاو لە پڕۆژەی دوکان وەردەگرن .