دیجیتال میدیای سپێده
ھەریەک لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتنە پارێزگای سەڵاحەددین، ئەوەیش بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.
باسی لەوەش کردووە ئامانج لەسەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەددین.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی ١٧ی ئەم مانگە فەرماندەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد، لیوا روکن زیا موحسین سەعد رایگەیاندبوو کە چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کراون، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددییان لێ بکەوێتەوە.
دوێنێ ھەینی لای خۆیەوە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاندبوو "بەئامانجگرتنی بنکەی بەلەد، ھەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی تواناکانمان لە بەرامبەر رێکخراوی چهكدارانی داعش".