هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی پلانێكی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز دارشتووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و نوێنەری بەرگری شارستانی و چەند لایەنێكی دیكە ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ پێشوازی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان لە سلێمانی ودەرەوەی سلێمانیش، هاوكات چەند مەفەرەزەیەكمان بە جلی مەدەنییەوە لە سەیرانگاو شوێنە قەرەباڵغەكان بڵاوە پێدەكەین بۆ رێگریكردن لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەك كە ڕوودەدات. سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەر لەچەند ڕۆژێك كۆبوونەوەی تایبەتمان كردووە لەبارەی خۆئامادەكردن بۆ پێشوازی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز، بۆ ئەومەبەستەش لە ئەمڕۆوە هێزەكانمان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و بەرگری شارستانی و چەند لایەنێكی دیكەی […]

The post هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی پلانێكی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز دارشتووە appeared first on SNN.