SNN-عەلی حەمە سەعید پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بانكی تانجەرۆ لەسلێمانی بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆو قەرەباڵغی دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا و هاوكات لە هەولێرو شارەكانی دیكەش قەرەباڵغی بەردەم بانكەكانیش بەردەوامی هەیە و خانەنشینان بە ئەستەم دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن. سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی مووچەكانیان دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەكاتی چوونە ژوورەوەی خانەنشینان بۆ ناو بانكەكە ئەو دوو خانەنشینە پاڵەپۆستیەكی زۆریان لەسەر دروستبووە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەكانیان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەو دوو خانەنشینە لەبەردەم بانكی تانجەرۆ گیانیان لەدەستداوە و هاوكات بەهۆی نەبوونی پارە لە […]
The post لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا appeared first on SNN.