وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرایده‌كات، ئه‌مریكا ڕێگره له‌وه‌ی ئۆكرانیا داواكارییه‌كانی رووسیا جێبه‌جێبكات و، ڕاشیده‌گه‌نێت، ڕووسیا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا ناكات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: دانوستاندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مریكا ڕێگربێت له‌وه‌ی ئۆكرانیا داواكارییه‌كانی رووسیا جێبه‌جێبكات تابگه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش خه‌ریكه ئاسته‌نگی بۆ پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چونی كۆبوونه‌وه‌كان دروستده‌كات.
وتیشی: هه‌رچه‌نده یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشنیازی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی كرد و چه‌ند گه‌ڕێكی گفتوگۆش به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك، به‌دیاریكراویش، ئه‌مریكا رێگه‌یان له شاندی ئۆكراینییا گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین داواكاریی ڕووسیا جێبه‌جێبكه‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرشیكرد، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی وڵاتانی رۆژئاوا دژی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ڕووسیا هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ناكات.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كاتێكدایه، هه‌ینی ڕابردوو، ڤلادیمیر مێدینسكی، سه‌رۆكی شاندی رووسیا بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆكراینا ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ شاندی ئۆكرانیا قۆناغی باشی بڕیووه‌و، هه‌ردوولا له رێككه‌وتنێك بۆ بێلایه‌نبوونی ئۆكراینا نزیكبوونه‌ته‌وه.