دیجیتاڵ میدیای سپێده
كه‌ناڵی سپێده به‌هۆی دۆخی خراپی خه‌ڵك و گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی له سڕه‌ی موچه‌دا سه‌رجه‌م روماڵهكانی نه‌ورۆز ڕاده‌گرێت
كه‌ناڵی سپێده سەرجەم بینه‌رانی ئاگادار دەکاتەوە، وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بە خراپی دۆخى هاوڵاتیان بەهۆی قەیرانەکانەوە و گیانلەدەستدانى دوو هاوڵاتى خانه‌نشین لەسەڕەى وەرگرتنى موچەدا روماڵهكانی سپێده بۆ نه‌ورۆز ڕاده‌گرێت.
كه‌ناڵی سپێده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێمه له كه‌ناڵی سپێده رایده‌گه‌یه‌نین وه‌ك هەستکردن به‌رامبه‌ر بە دۆخی خراپی هاوڵاتیان و نەبونی موچە و ئەو هەموو قەیرانە کەڵەکەبووانهی كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هێندراوه، وەک رێزێکیش بۆ گیانی پاکی ئەو دوو هاوڵاتیە خانه‌نشینه‌ی كه ئهمرو لەبەردەم بانكێكی سلیمانی له كاتی وه‌رگرتنی موچەدا گیانیان له ده‌ستدا، سه‌رجه‌م روماڵهكانمان بۆ مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی و ده‌ربڕینی خۆشی خه‌ڵك ڕاده‌گرین.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: لێره‌شه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ كه‌سوكاری ئه‌و دوو هاوڵاتیه خانه‌نشینه ڕاده‌گه‌یه‌نین و داواكارین خوای گه‌وره به به‌هشتی به‌رینیان شاد بكات.