كه‌شناسى هه‌رێم: سبه‌ى و دووسبه‌ى به‌فر و باران ده‌بارێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ دوو رۆژى داهاتوو راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و شه‌پۆلى بارانبارینیش روو له‌ شاره‌كان ده‌كات. به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم، “له‌ پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشه‌ممه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌كان نمه‌باران ده‌بارێت، له‌ كاتى شه‌ویشدا بارانه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان رێژه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت و به‌فرێكى كه‌مى له‌گه‌ڵ ده‌بارێت”. پێشبینى كه‌شوهه‌واى دوو رۆژى داهاتوو به‌پێى شاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌: پارێزگای هەولێر: ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا و لە ناوچە شاخەوییەکاندا رێژەی بارانەکە زیاد دەکات بەتایبەت لەکاتەکانی شەودا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان. سبەینێ سێشەممە، […]

The post كه‌شناسى هه‌رێم: سبه‌ى و دووسبه‌ى به‌فر و باران ده‌بارێت appeared first on SNN.