حاجی ئۆمەران-KDP.info- گوتەبێژی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لە شەوی ڕابردووەوە سنوور بۆ هاتنی هاووڵاتیان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان گیراوە و هاتوچۆ قەدەغە كراوە، بەڵام جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە.
سیروان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەسەعات 12ی شەوی ڕابردووەوە بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سنوور بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخرا و رێگە بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێت بێتە ناو هەرێمی كوردستان و تەنها رێگە بە ئەوانە دەدرێت كە دەیاەوێت بچنە ئێران".
حەسەن گوتیشی: "لە ماوەی ڕابردوودا تەنها لە خاڵی سنووریی ئێمە هەزارو 231 كەس لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا رێگە بە كەس نادەین بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
بڵند ئیبراهیم