SNN ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئازار، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، فەرمانگەی ژمێریاری سەربە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابینکردنی پارە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان. راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی رێکارەکان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ “ئازار”ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە لە سەرجەم یەکەکانی ژمێریاری و خەرجییەکان دەکرێت سەردانی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دانراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی پێدان و وەرگرتنی پارەکانیان بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان. حکومەتی هەرێم بڕیاری دابوو هەموو مانگێک مووچە لە 25 مانگدا دابەش بکات، بەڵام ئەمڕۆ کە بەرواری 22ی ئاداری […]
The post دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ-ی فەرمانبەرانی عێراق کرا appeared first on SNN.