دیجیتال میدیای سپێده
لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی چهكداری داعشدا بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای عێراق لە نزیک قەزای داقوق لە شاری کەرکووک، سەربازێکی عێراقی کوژرا.
گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نووری، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، باسی لەوە کرد کە، لە نزیک گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک، هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی چاودێری سوپا.
نووری باسی لەوە کرد کە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی چهكداری داعشەوە بە چەکی سووک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.
هەروەها نووری ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشەکە لە نزیک قەزای داقوق ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە و، لە ناوچەکانی گوندەواری باشووری قەزاکە درێژەی هەیە.