دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی كشتو‌كاڵى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پلانی فراوانكردنی كشتوكاڵی گه‌نممان هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی و راشیگه‌یاند: گه‌نجینه‌كانی ئێستا به‌شی سێ مانگ زیاتر ناكات.
محمد مه‌هدی خه‌فاجی ئه‌مڕۆ به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به پاڵپشتی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و وه‌ستانی پڕۆسه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی هاورده‌كردن و پابه‌ندبوون به ساڵنامه‌ی كشتوكاڵییه‌وه به باشی رێنمایی كراوه.
وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می دروێنه‌كردنی گه‌نم بۆ ئه‌م وه‌رزه بگاته 3 ملیۆن تۆن، و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا ئه‌و گه‌نمه‌ی له خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانیدا هه‌یه به‌شی سێ مانگ زیاتر ناكات.
راشیگه‌یاند: پلانێك هه‌یه بۆ فراوانكردنی وه‌رزی داهاتووی كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه حاڵه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆیی.