SNN ليژنەی کاروباری شەهيدان لە پەرلەمانی کوردستان راگەيەندراوێکی لەسەر قسەکانی سانای مام يوسف کەسايەتی ناو سۆشيال ميديا بڵاوکردەوە کە لە بارەی هەڵەبجەوە کردبووی. دەقی راگەيەندراوەکە: ئێمە وەک لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەتوندی ئیدانەی هەر وتە و کردەوەیەک دەکەین کەقوربانیدان و ئازارەکانی کەس و کاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەکەدارکردنی شکۆیان، هاوکات هەر ستایشکردنێکی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە. پێویستە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەم شێوەیە سنوری پیرۆزییەکان دەبەزێنن، چونکە لای خەڵکی کوردستان خوێنی شەهیدان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان ناسنامەی گەلەکەمانن […]
The post پەرلەمان لەسەر قسەکانی سانای مام يوسف هاتە دەنگ appeared first on SNN.