بە فەرمی رووسيا وادەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی راگەياند

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەرپرسێکی کۆشکی سەرۆکايەتی رووسيا (کرملن) رايگەياند: لە ئەگەری زيادبوونی مەترسييەکان بۆسەر وڵاتەکەمان چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنين. ديميتری پيسکۆڤ وتەبێژی ڤلادمير پوتين سەرۆکی روسيا لە چاوپێککەوتنێکيدا لەگەڵ کەناڵ (CNN)ی ئەمريکی، لە وەڵامی ئەو پرسيارەی تا ئێستا بيرۆکەی بەکارهێنانی چەکی کيمياييان هەيە لە شەڕی ئۆکرانيادا؟، پيسکۆڤ وتی “لە ئەگەری زيادبوونی مەترسييەکان چەکی ئرتۆمی بەکاردەهێنين”. رۆژی 24ی شوبات، رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانيا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.

The post بە فەرمی رووسيا وادەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی راگەياند appeared first on SNN.