دیجیتاڵ میدیای سپێده
ماڵپه‌رى ناشناڵى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه: سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر روسیا پێده‌چێت زیانێكى زۆرى هه‌بێت به‌سه‌ر كه‌رتى پیشه‌سازى چه‌ك له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ساڵانه بهگوژمى 15 ملیار دۆلار ده‌كڕن، به‌تایبه‌ت ناردنى چه‌ك بۆ سوپاى عێراق كه‌تا ئێستا له‌جه‌نگدان له‌دژى داعش.
به‌پێى راپۆرتێكى ماڵپه‌رى ناشناڵى هه‌واڵ، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات سزایى زیاتر به‌سه‌ر روسیا دا بسه‌پێنێت، كه‌به‌هۆیه‌وه به‌شێك له‌وڵاتان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت عێراق.
راشیگه‌یاندوه: به‌غدا له‌ساڵى 2017 داواكارییهكى له‌روسیا كردوه بۆ به‌ده‌ست خستنى ده‌بابه‌ى روسى بهگوژمى یه‌ك ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى جه‌نگى روسیا له‌دژى ئۆكرانیا، به‌شێكى ئه‌و گرێبه‌ست ورێككهوتنانهى كڕینى چه‌ك له‌روسیا به‌هۆى سزاكانى وڵاتانى ئه‌وروپا وئهمریكاوه ده‌كه‌ونه ژێر بارى ئه‌و سزایانه و زیانێكى زۆرى بۆ وڵاتان ده‌بێت.