SNN-عەلی حەمە سەعید لەگەڵ ئەوەی فراكسیۆنی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و چەند فراكسیۆنێكی دیكەی ناوپەرلەمانی كوردستان داوای جێبەجێكردنی سيستمی فرەبازنەیی دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەدژی فرەبازنەییە لە هەڵبژاردنەكاندا، شارەزایەكی بواری هەڵبژادنیش ڕوونیدەكاتەوە كە فرەبازنەیی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە و یەك بازنەیش بۆ پەردەپۆشكردنی دیموكراسی وئەنجامدانی ساختەكارییە. سەعید كاكەیی، شارەزا لەكاروباری هەڵبژاردن بە SNNی ڕاگەیاند: لە سیستەمی فرەبازنەیدا دەرفەتێكی زیاتر بە هاووڵاتیان دەدرێت كە ئەو كەسانە بكەن بە نوێنەری خۆیان کە خەڵكی سنوورەكەی خۆیانن و زیاتر دەیانناسن، بەڵام لە سیستەمی یەك بازنەییدا حزب باڵا دەستە كێ دەكاتە نوێنەر بۆنمونە دەتوانێت كەسێك دەكاتە نوێنەر لە سلێمانی كە پێدەچێت خەڵكی هەولێر […]
The post “یەك بازنەیی لە هەڵبژاردنەكاندا بۆ پەردەپۆشكردنی دیموكراسی و ئەنجامدانی ساختەكارییە” appeared first on SNN.