SNN سەرچاوەيەکی سياسی رايگەياند: “هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەرائی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بایکۆتی دانیشتنی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات”. ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوەيەکی سياسييەوە بڵاويانکردووەتەوە: هاوپەيمانی عەزم کە 12 پەرلەمانتاری هەيە لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕياريداوە بايکۆتی دانيشتنەکە بکات. لەماوەی رابردوودا هەریەکە لە هاوپەیمانی عەزم و هاوپەیمانی تەقەدوم هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا لەژێر ناوی “سیادە” کە دواتر لەگەڵ ڕەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانی سێقۆڵییان پێکهێنا.
The post هاوپەيمانێکی پارتی بايکۆتی دەنگدان بە سەرۆککۆمار دەکات appeared first on SNN.