مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە 2 مەرجیان بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دوابەدوای بڕیاری وەزیری پەروەردە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی نەورۆز و بەهار، مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایدەگەیەنن، كە بایكۆت ناشكێنن تا دەسپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و پێدانی مووچەی مانگی 3 لەوادەی خۆیدا. پێش پشووی نەورۆز، مامۆستایان و بەشێكی فەرمانگەكان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بایكۆتیان ڕاگەیاندبوو، لە ئێستاشدا بەهۆی دەنگۆی دواكەوتنی مووچەی مانگی 3 بۆ مانگی 4 مامۆستایان بڕیاریان لە بەردەوامی بایكۆت داوە. مامۆستایان و فەرمانبەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بانگەوازێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بڕیاریانداوە تاوەكو مووچەی مانگی 3 لەوادوەی خۆیدا وەرنەگرن و پلەبەرزكردنەوە دەستپێنەكاتەوە بەردەوام بن لەسەر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن. […]

The post مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە 2 مەرجیان بۆ شكاندنی بایكۆت ڕاگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.