سه‌رۆكی ئۆكراینا، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر سوپای رووسیا بكشێته‌وه و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت، گره‌نتی له پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بدرێت، ئه‌وا ئاماده‌ده‌بن ده‌ستبه‌رداری بوونه ئه‌ندام له ناتۆ بن.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له یه‌كێك له كه‌ناڵه تهلهڤیزیۆنییهكانی وڵاته‌كه‌ی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاند كه، ئه‌مه تاكه رێككه‌وتنه بتوانرێت ئه‌نجام بدرێت بۆ رازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
زێلێنسكی دووپاتیكرده‌وه كه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆببێته‌وه و گوتی: "تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ پوتین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌سته‌مه له‌وه تێبگه‌ین رووسیا ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌جه‌نگ بهێنێت یان نا".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، ناردنی هێزی ئاشتیی ناتۆ بۆ ئۆكراینا ده‌بێته هۆی پێكدادانی راسته‌وخۆ له نێوان سوپاكانی رووسیا و ناتۆدا.
له گوتارێكیدا كه له په‌یمانگای دیپلۆماسی ده‌وڵه‌ت له مۆسكۆ پێشكه‌شی كرد، سێرگی لاڤرۆڤ، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و دانوستانانه‌ی له نێوان رووسیا و ئۆكراینادا به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاگربه‌ست به قوڕسی به‌ره‌وپێش ده‌چن و، رایگه‌یاند "هه‌رچه‌نده له‌میانی دانوستانه‌كاندا لایه‌نی ئۆكراینا خۆی وا ده‌رده‌خات كه تێگه‌یشتووه له‌و شتانه‌ی كه پێویسته رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام داواكارییه‌كانی خۆیشی ره‌تده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام پێگه‌ی ده‌گۆڕێت".