دیجیتاڵ میدیای سپێده
وته‌بێژی یه‌كگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌واڵی وه‌رگرتنی بودجه‌یه‌كی مانگانه له پارتیه‌وه دوورە لە راستی و بابەتێكی چەواشەكارییە و پێشوتریش ئەو هەواڵە پڕ لە درۆیە رەتكراوەتەوە.
وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/3/2022 له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەبارەت بە بابەتێك كە ماڵپەرێك بە ناوی درەو میدیا بڵاوی كردۆتەوە، گوایە پارتی بودجەیەكی مانگانە لە رێگەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە یەكگرتوو دەدات، ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەێنین کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیەو دوورە لە راستی و بابەتێكی چەواشەكارییە و پێشوتریش ئەو هەواڵە پڕ لە درۆیە رەتكراوەتەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یەكگرتوو بە مافی خۆی دەزانێت داوای یاسایی لەسەر ئەو ماڵپەرە تۆماربکات.