موقته‌دا سه‌در به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی (هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی زۆرینه‌ و راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی زۆرینه‌ و راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەى بەوەشکردوە، هەموو ئاواتێکم ئەوەیە حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانێت ئەو دۆخە تاڵەی هەیە بگۆڕێت و بەرنامەیەکی حکومیی روونی هەبێت کە جێی رەزامەندی گەل بێت.

ئه‌وه‌شی نوسیوه‌: ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه‌، ده‌ستكه‌وتێكی بێوێنه‌ و گرنگه‌ بۆ رزگاركردنی نیشتمان و هیوادارم پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمان بێ دواكه‌وتن به‌دیبێت.

رێبەری رەوتی سەدر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: دەستەوەستان ناوەستم ئەگەر نەهامەتییەکانی پێشوو بەردەوام بێت، تەنانەت ئەگەر لەلایەن ئەو کەسانەشەوە بێت کە سەر بە ئێمەن، من تەنیا لەگەڵ گەلم بۆ ئەوەی خودا و ویژدانی خۆم رازی بکەم و دەستەبەرداری چاکسازی و شکۆی نیشتمان نابم و سەرکەوتن لەلایەن خوداوەیە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا پارتی و كوتله‌ی سه‌در و سونه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و، (هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان) راگه‌یاند.