دادگای فیدراڵی سبەی لەبارەی یاسایی بوونی رێبەر ئەحمەدەوە کۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دادگـای باڵای فیدڕاڵی عیراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵایەكی عالیە نسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تێیدا داوای بڕیادانی كردووە لەبارەی نادەستووری بوون و هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار. بەپێی زانیارییەكان دادگاكە رۆژی سبەی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو لایەنی سكاڵاكە دانیشتنەكە بەڕێوەدەبات و تێیدا بڕیار لەبارەی ئەوە دەدرێت كە ئاخۆ قبوڵكردنی كاندیدكردنی رێبەر ئەحمەد بارزانی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەستوورییە یاخود نا، لە ئەگەری بڕیاردانی دادگاكە بە نادەستووری بوونی، كاندیدەكەی پارتی رەتدەكرێتەوە. لە ئێستادا رێبەر ئەحمەد کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و شاندێکى پارتى لە بەغدان بەمەبەستى گفتوگۆکردن و رازیکردنی لایەنەکان […]

The post دادگای فیدراڵی سبەی لەبارەی یاسایی بوونی رێبەر ئەحمەدەوە کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.