ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد، سێ سه‌ركرده‌ی دیاری پێكهاته‌ی سوننه پهیوهندیانكردوه به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه.
عارف ئه‌لحه‌مامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێكهاته‌ی سوننه‌كان چونه‌ته ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه له‌ناویاندا موسه‌ننا سامه‌ڕائی و خالید عوبه‌یدی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی هه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیشن له هه‌وڵه‌كان بۆ رازیكردنی پێكهاته‌كانی تر‌و سه‌ربه‌خۆكان به پرۆگرامێكی سیاسی.
حه‌مامی راشیگه‌یاندوه، جوڵه‌یه‌كی نوێ ده‌ستیپێكردوه كه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی نیشتمانیانه‌ی ده‌بێت له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیشیدا رێككه‌وتن له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه كه ته‌نها واژۆكردنی ماوه كه ره‌وشێكی تری سیاسی و جوڵهكهیهكی تر له‌و روه‌وه ده‌ستپێده‌كات .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتوشیه‌تی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخستنی دانیشتنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌یه كه زیاتر له 133 ئه‌ندامن.
راشیگه‌یاندوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌رجی به‌شداریكردنی دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به فه‌رمی له‌و دانیشتنه‌دا رابگه‌یه‌نرێت له‌نێوان چوارچێوه‌و كوتله‌ی سه‌دردا.