SNN ئەمڕۆ لوتكه‌ی نائاسایی ناتۆ بەبەشداری سه‌رۆك و سه‌رۆك حكومه‌تی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستیپێكرد. لە کۆبوونەوەکەدا، به تێكڕایی سه‌ركرده‌ی 30وڵاتی ئه‌ندام به‌شداری له لوتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، بڕيارە پێشهاتەکانی دوای هێرشی رووسيا بۆ سەر ئۆکرانيا تاوتوێ بکەن. له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا له ئێواره‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا سه‌رۆك و سه‌رۆك حكومه‌تانی وڵاتانی ئه‌ندام له بڕۆكسل كۆبوونه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام داوه، دوای ته‌واوبوونی لوتكهكهش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له باره‌گای ناتۆ ئه‌نجام بده‌ن. دوێنێ، یانس ستۆڵتێبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، رایگه‌یاند: “له لوتكه‌كه‌ی سبه‌یدا بڕیاری زیاتر ده‌ده‌ین، ژماره‌ی هێزه وشكانی، ئاسمانی و دهریاییەکان له به‌ری […]
The post ناتۆ هێرشەکانی رووسيا تاوتوێ دەکات appeared first on SNN.