ئه‌گه‌ر ته‌واوی به‌رنامه‌كه به‌و جۆره‌ی كه پلانی بۆ داندراوه به‌ره‌وپێش بچێت، ئەوا بۆ یه‌كه‌م جار "Artemis-3" له ٢٠٢٥ مرۆڤ ده‌باته سه‌ر مانگ.
فه‌رمانگه‌ی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكا (NASA) رایگه‌یاند کە له میانی به‌رنامه‌ی ره‌وانه‌كردنی مرۆڤ بۆسه‌ر مانگ بۆ قۆناغی دواتری ئه‌ركی "Artemis-3" به مه‌به‌ستی كێبڕكێ له‌گه‌ڵ "SpaceX" پشتیوانی له پێشخستنی دووه‌مین ئامرازی نیشتنه‌وه‌ی ئاسمانگه‌ڕان له‌سه‌ر مانگ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ڕی "Space.com" بڵاو كراوه‌ته‌وه ناسا جگه له سیسته‌می نیشتنه‌وه‌ی مرۆڤ "HLS" له نیسانی ٢٠٢١ به "SpaceX"، هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ پێشخستنی دووه‌مین ئامرازی نیشتنه‌وه‌ی ئاسمانگه‌ڕان له‌سه‌ر مانگ.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به ده‌ر له "SpaceX" به‌شداری له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.
ناسا له رێگای تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی كه به ئه‌ركی "Artemis-1" ناسراوه، ئامرازی بۆشایی ئاسمانی جۆری ئۆریۆن راسته‌وخۆ بۆسه‌ر مانگ ره‌وانه ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ته‌واوی به‌رنامه‌كه به‌و جۆره‌ی كه پلانی بۆ داندراوه به‌ره‌وپێش بچێت، دوای "Apollo 17" له ١٩٧٢ بۆ یه‌كه‌م جار "Artemis-3" له ٢٠٢٥ مرۆڤ ده‌باته سه‌ر مانگ.